دکتۆر سه‌عید شه‌مس شـاره‌زای کاروباری ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی IAEA هه‌نگاوێـکی گرنگ بوو، چونکه ڕووسیا و چینیش له نێو ئه‌و ئه‌ندامانه‌دا بوون که ده‌نگیان بۆ ئه‌و بڕیاره دا که تیایدا سه‌رزه‌نشتی ئێران کراوه له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پـێشـنیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی، به‌ڵام دکتۆر سه‌عید ده‌شڵێت هێشـتا زووه پـێشـبینی ئه‌وه بکه‌ین که ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌و دوو ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یی‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خاڵـێـکی وه‌رچه‌رخانه له سـیاسه‌تیاندا به‌رامبه‌ر به ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:27 خوله‌كه.