سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌که‌م سه‌ردانی فه‌رمی خۆی بۆ فه‌ره‌نسـا ده‌کات و بڕیاره له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سیاسی و گه‌وره کاردارانی ئه‌و وڵاته‌دا کۆبـبێته‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لیسـا برایانت له پاریسه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی‌کردووه.
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق له فه‌ره‌نسـا فه‌رشی سـووری بۆ ڕاده‌خرێت و ئاڵای عێراقیش له کۆشـکی ئێلیزێ له پاریس هه‌ڵـده‌کرێت. نیکۆلا سـارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا میوانداری خوانێـکی ئێواره ده‌کات بۆ تاڵه‌بانی که وه‌هاش چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌گه‌ڵ کاردارانی فه‌ره‌نسیشـدا کۆبـبێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه جه‌ختکردنه‌وه‌یه له وه‌رچه‌رخانی له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان فه‌ره‌نسـا و عێراقدا. له سـاڵی 2003 دا فه‌ره‌نسـا پـێشـه‌نگی ئۆپـۆزیسـیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له عێراق. به‌ڵام له مانگی دوودا بوو سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا یه‌که‌م سه‌ردانی خۆی بۆ به‌غدا کرد.
باڵوێزی فه‌ره‌نسـا بۆ عێراق بۆغێز بۆیۆ ده‌ڵێت له ئێسـتادا پاریس خوازیاره هاوبه‌شی سه‌ودا نه‌وتیـیه‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراقیش بـبێت.
باڵوێزی فه‌ره‌نسا له عێراق به ڕادیۆی وڵاته‌که‌ی گوتووه شیانه‌کانی کارداری له عێراقدا زۆر گه‌وره‌ن و ده‌شڵێت وا مه‌زه‌نده ده‌کرێت خه‌رجی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق 600 ملیار دۆلار بێت و هه‌روه‌ها عێراق خاوه‌نی ئامارێـکی زۆری نه‌وته. بۆغیز بۆیۆ ده‌ڵێت شـاره‌زایانی فه‌ره‌نسی کارداری بواره‌کانی ئاو و نه‌وت و په‌ره‌پـێدانی ژێرخان له جیهاندا ناسـراون و فه‌ره‌نسـاش ده‌یه‌وێت له ڕیزی پـێشـه‌وه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق بێت.
وه‌هاش چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا ژماره‌یه‌ک ڕێـکه‌وتنی نێوان پاریس و به‌غدا مۆربکرێت له بواره‌کانی کۆمه‌کردن و په‌ره‌پـێدانی کشـتوکاڵ و کارداری و فه‌رهه‌نگیشـدا.
هاوکات کۆمپانیای تۆتالی فه‌ره‌نسی بۆ پـیشه‌سـازی نه‌وت هیواداره سه‌ودای نوێ بۆ دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ عێراقدا مۆربکات.