وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و کارگه ناوه‌کیـیه‌ی ئێسـتا مۆسـکۆ له ئێران دروسـتی‌ده‌کات له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا ناکه‌وێته کار وه‌ک پـێشـتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
سـێرگێ شـماتکۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له مۆسـکۆ به په‌یامنێرانی گوتووه وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کات به‌ره‌وپـێشـچوونێـکی به‌رچاو بێته‌کایه له‌وه‌ی پـێی‌ده‌ڵێت یه‌که‌م کارگه‌ی ناوه‌کی ئێران، به‌ڵام ئه‌وه‌شی گووتوه له‌مسـاڵدا له‌و کارگه‌یه ده‌سـتبه‌کاربوون نابێت.
کارکردنی ته‌واوه‌تی له ده‌مه‌زراوی بوشـه‌هر له باشوری ئێران زۆر جار دواخراوه. ئه‌ندازیارانی ڕووسی و ئێرانی له مانگی دوودا ده‌سـتیان به تاقیکردنه‌وه‌کان کرد له‌و کارگه‌یه‌دا و کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ردوو وڵات ده‌یانگوت له سـاڵی 2009 دا ده‌سـت‌به‌کارکردن ده‌کات.
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌ک ڕۆژ پاش تێبینی‌یه‌که‌ی سه‌رۆکی ڕووسیا بوو که گوتی زۆر خۆشـحاڵ نه‌بووه به‌رامبه‌ر به قۆناغی ئێسـتای دیالۆگ سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران.
هه‌روه‌ها مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران ئاگاهی داوه که فشـاری ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران هیچ به‌رئه‌نجامێـکی نابێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران به‌هێزتر ده‌کات.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی خوێندکارانی ئێرانی ISNA ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له زاری سه‌رۆکی ئێرانه‌وه گوتوویه‌تی مافی ناوه‌کی ئێران مه‌سه‌له‌یه‌که دانوسـتاندنی له‌سه‌ر ناکرێت و هاوکاری بواری ناوه‌کی ئێران له باشـترین به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوادایه.