کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه ئۆفیسی سه‌ره‌کی موخابه‌راتی وڵاته‌که‌ی له پـیشـاوه‌ر کردۆته نیشـانه و به لایه‌نی که‌م 10 که‌سی کوشـتووه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی بریندارکردووه.
ته‌قینه‌وه‌که به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕوویدا و زۆربه‌ی به‌شـه‌کانی ئۆفسه‌که که له سێ نهۆم پـێـکهاتووه وێران‌کردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م ئۆفیسه‌ی کراوه‌ته نیشـانه سه‌رپه‌رشـتی زۆربه‌ی ئه‌و هه‌ڵـمه‌ته دژه تێرۆرانه‌ی حکومه‌ت ده‌کات که له ناوچه خێڵه‌کیـیه‌کانی نزیـک سـنووری ئه‌فغانسـتان ئه‌نجام‌ده‌درێن.
پـیشـاوه‌ر ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان و نزیکه له‌و شـوێنانه‌ی حکومه‌ت هێرشـه‌کانی خۆی له دژی تاڵیبانه‌کان ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌مه‌ش چه‌ندین جاره ملیتانه‌کان هێرش و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجام‌ده‌ده‌ن.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی و له ڕووداوێـکی دیکه‌دا پـۆلیس ده‌ڵێت خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به بنکه‌یه‌کی پـۆلیسـدا له نزیـک شـارۆچکه‌ی بانوی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ته‌قاندۆته‌وه و 6 که‌سی کوشـتووه و به لایه‌نی که‌م 23 ی که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه و هێرشـانه هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا جێم جۆنز سه‌ردانی پاکسـتان ده‌کات به مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی و ڕێبه‌رانی سـیاسی ئه‌و وڵاته.