Accessibility links

حکومه‌تی یه‌کگرتووی لوبنان بۆ یه‌که‌م جار کۆده‌بێته‌وه‌


حکومه‌تی یه‌کگرتووی لوبنان یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ست، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێـک له‌ پـێـکهێنانی و کۆتایی‌هێنان به‌و ماوه‌ی پـێـنج مانگه‌ له‌ بۆشـایی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا.

وه‌زیرانی کابینه‌ی نوێ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک میشێل سوله‌یمان‌دا له‌ کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان کابینه‌ نوێـیه‌که‌ی ڕاگه‌یاند که‌ له‌ 30 وه‌زیر پـێـکهاتووه‌. 5 وه‌زیری له‌ لایه‌ن به‌ڕێز سوله‌یمانه‌وه‌ ده‌سـتنیشـان کراون و 15 ی له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریریـیه‌وه‌ و 10 ی له‌ لایه‌ن ئۆپـۆزیسـیۆنه‌وه‌.

حزبوڵڵا که‌ ئێران و سوریا پـشـتگیری لێ‌ده‌که‌ن چه‌ند وه‌زاره‌تێـکی گرنگیان له‌و حکومه‌ته‌ نوێـیه‌دا وه‌رگرتووه‌، له‌وانه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌.

کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆشـحاڵی خۆی به‌ پـێـکهێنانی ئه‌و حکومه‌ته‌ نوێـیه‌ ده‌ربڕی و ژماره‌یه‌کی زۆری نامه‌ی پـیرۆزبایی‌یان ئاڕاسـته‌ کردووه‌، له‌وانه‌ له‌ لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و سوریا و ئێران.

XS
SM
MD
LG