له ئاکامی ئه‌وه‌ی خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتاندا ته‌قاندوه به لایه‌نی که‌م 30 که‌س کوژران و ژماره‌یه‌ک منداڵیان له نێودایه.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه له شه‌قامێـکی قه‌ره‌باڵغی نزیـک بازاڕێـکی شـاری چارسادا ڕوویدا که نزیکه‌ی 40 کیلۆمه‌تر له باکوری شـاری پـیشـاوه‌ره‌وه دوره.
به ده‌یان که‌س له ته‌قینه‌وه‌که‌دا برینداربوون و چه‌ندین باڵه‌خانه وێرانبوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه سێهه‌م ته‌قینه‌وه‌یه که له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌و ناوچه‌یه‌دا ڕووده‌دات.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش خۆکوژێـک به عه‌ره‌بانه‌یه‌که‌وه خۆی به خاڵێـکی پـشـکنیندا له پـیشـاوه‌ر ته‌قاندۆته‌وه و 3 که‌سی کوشـت. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش له قه‌راغ شـاری پـیشـاوه‌ر خۆکوژێـک خۆی له بازاڕێـکی مه‌ڕ و ماڵاتدا ته‌قانده‌وه و 13 که‌سیش له‌وێ کوژران.