ناتۆ ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌فغانسـتان و نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتر له 130 یاخیبوویان له هه‌ڵمه‌تێـکدا له باکوری ئوسـتانی کوندوز کوشـتووه که 8 که‌سـیان ڕێبه‌ری تاڵیبان بووبوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه ناتۆ له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هه‌فته‌ی ڕابردوو له ناوچه‌ی چه‌هار دارا ئه‌نجام‌درا، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی چالاکی یاخیبووان و قاچاخچێتی چه‌ک.
هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن هێزکه‌یان پـێـکهاتبوو له زیاتر 700 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی و 50 سه‌ربازی ناتۆ.
ناتۆ ده‌ڵێت هیچ که‌سی سڤیل یان له‌شـکری له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا که نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌کی خایاندبوو نه‌کوژراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م دوایـیانه‌دا جمجۆڵی یاخیبووان له باکوری ئه‌فغانســتان ڕووی له زیادی کردبوو.