به‌رپـرسی پـۆلیس له تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌و ڕێپـێوانانه‌ی له لایه‌ن لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆنه‌وه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌نجام‌دران 109 که‌س ده‌سـتگیرکران.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران له زاری فه‌رمانده‌ی پـۆلیس عه‌زیزوڵڵا ڕه‌جه‌ب‌زاده بڵاویان کرده‌وه که‌وا 47 له ده‌سـتگیرکراوه‌کان به که‌فاله‌ت ئازادکراون و 62 که‌سیشـیان ڕاپـێچی به‌رده‌م دادگا کراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێزه‌کانی پـۆلیسی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سـانه‌ی سه‌ر به ئۆپـۆزیسـیۆندا به یه‌کیان دادا که له تاران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌تی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد کۆبووبوونه‌وه. کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی له‌و پـێـکدادانانه‌دا برینداربوون.
ئه‌م ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه هاوکاتی خۆپـیشـاندانێـکی سه‌ر به حکومه‌ت بوو که به بۆنه‌ی سیهه‌مین سـاڵیادی گرتنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له تاران سـازکرابوو.