ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌نگده‌ران ڕوو ده‌که‌نه بنکه‌کانی ده‌نگدان بۆ به‌شـداریکردن له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی چه‌ند سـتانێـکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا، ئه‌وانه‌ی وه‌ک ڕیفراندۆمێـک ته‌ماشـا ده‌کرێن سه‌باره‌ت به ڕێبازه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ک سـاڵ به‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تیدا.
دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌کی له‌و سـتانانهدا ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وانه‌ی سـاڵی پار سه‌رۆک ئۆباما سه‌رکه‌وتنی تیا به‌ده‌ستهێنابوون.
له سـتانی ڤێرجینیا ڕاپرسه گشـتیـیه‌کان وای ده‌رده‌خه‌ن که کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆب ماکدۆناڵ شـیانی بردنه‌وه‌ی زیاتره له کاندیدی دیموکراته‌کان کره‌ی دیدس له هه‌ڵـبژاردنی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و سـتانه‌دا.
به گوێره‌ی ڕاپـرسـیـیه‌کان زۆربه‌ی ئه‌و ده‌نگده‌ره بێ لایه‌نانه‌ی سـتانی ڤێرجینیا که سـاڵی ڕابردوو ده‌نگیان به ئۆباما دابوو ئێسـتا پـشـتیوانی له به‌ڕێز ماکدۆناڵ ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه له سـتانی نیوجێرسی هه‌ڵـبژاردنی فه‌رمانڕه‌وایی تیادا سـازده‌درێت له‌و شـوێنه‌ی که جێـگه‌ی باوی نفوزی دیموکراته‌کان بووه، به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وای دیموکراتی ئه‌و سـتانه جۆن کۆرزین له ململانه‌یه‌کی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ کاندیدی کۆماری ڕکه‌به‌ری کرس کرستی.
پـێشـووتر سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی بۆ هه‌ردوو کاندیدی دیموکراته‌کان گێڕابوو بۆ خۆ لادان له دۆڕاندنی ئه‌و کاندیدانه که کۆماریـیه‌کان به شـکسـتهێنانی ڕێبازه‌کانی سه‌رۆک سه‌باره‌ت به ئابووری و ته‌ندروسـتی و کێشه‌کانی تر لێـکی ده‌دنه‌وه.