Accessibility links

ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت ئه‌و به‌ قسه‌ی ئه‌مه‌ریکا فریو نادرێت


ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت ئه‌و به‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی که‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌یدات و تیایدا پـشـتیوانی له‌ ئاشـتبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات ده‌که‌ن فریو نادرێت.

له‌ لـێدوانێـکیدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی گوتی تاران به‌ قسه‌ی زاره‌کی واشنتن فریو نادرێت.

شـایه‌نی باسه‌ سه‌رۆک باراک ئۆباما پـشـتیوانی له‌ بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌کات، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشـدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی دیکه‌ی جیهان فشـار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر حکومه‌تی تاران تا ئه‌و مه‌ترسـیانه‌ بڕه‌وێنێته‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت هیچ گۆڕانکاریـیه‌ک له‌ پـێشـنیاره‌که‌ی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا ناکرێت ئه‌وه‌ی باس له‌ ڕه‌وانه‌کردنی یۆرانیۆمی ئێران بۆ ڕووسیا ده‌کات تا له‌وێ بۆ ئاستێـکی نزم بپـیتێنرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG