ئێواره‌ی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ و شـاندێـکی یاوه‌ری به سه‌ردانێـکی فه‌رمی گه‌یشـتنه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆکی حکومه‌ت دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح و سه‌رۆکی په‌رله‌مان که‌مال که‌رکوکی و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری و ژماره‌یه‌کی دیکه له به‌رپـرسـانی باڵا کۆبوونه‌وه.
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یی‌یه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه خاڵێـکی وه‌رچه‌رخان بوو له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوولا و ئاسۆیه‌کی دیکه‌ی بۆ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کان ڕه‌خسـاند.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:23 خوله‌كه.