فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی یاسای پـێشـووی هه‌ڵبژاردن ده‌گڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و ئێمه وه‌کو کۆمسیۆن ناتوانین بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین. ده‌شڵێت به‌ڵام ئێسـتا ئێمه پـێویسـتمان به‌وه‌یه بزانین ئایا هه‌ڵـبژاردنه‌کان به شـێوازی داخراو یاخود کراوه ده‌بێت؟.. ئایا عێراق بازنه‌یه‌ک یان چه‌ند بازنه‌یه‌ک ده‌بێت؟.. ئه‌و زیادکردنه‌ی به نیازن له ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا بیکه‌ن چۆن ده‌یکه‌ن؟.. ڕێژه‌ی ئافره‌ت له په‌رله‌ماندا چه‌ندبێت؟ ته‌رخان کردنی کورسی بۆ که‌مینه‌کان چۆن ده‌بێت؟
به‌ڕێز فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری پاشـان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تا کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌مانه بۆ ئێمه یه‌کلا نه‌کرێته‌وه ئه‌وا ئێمه له‌گه‌ڵ یۆنامیدا هه‌ڵوێستێـکی یه‌کگرتوو ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:19 خوله‌كه.