له مانگه‌کانی حه‌وت و هه‌شت و نۆ ئابووری ئه‌مه‌ریکا جارێـکی دیکه ده‌سـتیکردووه به گه‌شه‌کردن، ئه‌مه‌ش له پاش زیاتر له سـاڵێـک له دابه‌زینی ئاستی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریکادا هاتووه کۆی وه‌به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 3.5 له‌م سێ مانگه‌ی دوایـیدا گه‌شه‌ی کردووه. ئه‌مه‌ش زۆر له‌وه زیاتر که شـاره‌زایانی ئابووری پـێشبینیـان ده‌کرد.
هه‌ندێ له شـاره‌زایانی ئابووری ده‌ڵێن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حکومه‌ت ته‌رخانی کردووه بۆ هاندانی هاوڵاتیان له کڕین و بنیادنانی خانووبه‌ره و هه‌روه‌ها زیادبوونی کڕین و فرۆشتن له بازاڕدا ڕۆڵێـکی باشـیان له بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریدا بینیوه.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت کڕین و فرۆشتن به ڕێژه‌ی له سه‌دا 3.4 هه‌ر له‌و سێ مانگه‌دا زیادیکردووه.