هاوبه‌ندی ناتۆ ده‌ڵێت له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌کانی باشوری ئه‌فغانسـتان 8 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و کارمه‌ندێـکی سڤیلی ئه‌فغانی که هاوکاری ئه‌و هێزه‌ی ده‌کرد کوژران.
هێزه فره نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان ده‌ڵێن چه‌ندین سه‌ربازیش له ئاکامی ئه‌و هێرشـانه برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌کانی ئه‌و نزیکانه کراون، به‌ڵام ناتۆ زانیاری زیاتری نه‌دا.
به‌م جۆره مانگی ده ده‌بێت به خوێناوی‌ترین مانگ بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌ته‌ی ده‌سـپـێـکی شه‌ڕی ئه‌فغانسـتانه‌وه هه‌شت سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر، وه له مانگی ده‌دا به لای که‌م 53 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوژراون به به‌راورد 51 کوژراوی مانگی هه‌شـته‌وه.
هاوکات ئه‌مڕۆ له لۆکسمبۆرک وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ڵێنی زیادکردنی یارمه‌تیـیان بۆ ئه‌فغانسـتان دا و له سه‌رووهه‌موو شتێکه‌وه سـتراتیژی کۆمه‌کی بواری سڤیلی بۆ ئه‌فغانسـتان.
سـاڵانه یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕی نزیکه‌ی یه‌ک ملیار و نیو کۆمه‌کی ئه‌فغانسـتان ده‌کات، به‌ڵام وه‌زیرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا باسی ئاسـتی زیادکردنی کۆمه‌که‌کانیان نه‌کرد.
شـایه‌نی باسه به‌یانـنامه‌یه‌کی کۆبوونه‌وه‌کانیان ده‌ڵێت ڕه‌وشی ئه‌فغانسـتان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و ده‌شڵێت ئاسـتی به‌ره‌و پـێشه‌وه‌چوون له چاکسـازی سـیاسی و حوکمڕان و بنیادنانی وڵات زۆر خاوه و له هه‌ندێ شوێنی ئه‌و وڵاته‌شـدا هه‌ر به‌دی ناکرێت.