له ئاکامی دوو ڕووداوی هه‌ڵیکۆپـته‌ر له ئه‌فغانسـتان 14 سه‌رباز و مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریکایی ده‌کوژرێن، ئه‌مه‌ش به یه‌کێـک له خوێناوی‌ترین ڕۆژه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی له سـاڵی 2001 وه داگیرکراوه.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کابول ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه 3 له کارمه‌نده‌کانی له‌گه‌ڵ 7 سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی له ڕۆژئاوای ئه‌فغانسـتان له ڕووداوی که‌وتنی هه‌لیکۆپته‌ری یه‌که‌مدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ناتۆ ده‌ڵێت هه‌لێـکۆپته‌ره‌که له پاش شه‌ڕێـکدا له‌گه‌ڵ یاخیبووانی گومانبار به قاچاخچێتی‌کردن به تلیاک که‌وتۆته خوارێ. ده‌شڵێت 12 چه‌کداری گومانباریش کوژراون.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له خسـتنی فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپـته‌ر له ڕۆژئاوای هه‌رێمی به‌دغیس ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ناتۆ ده‌ڵێت بڕوا ناکرێت هه‌لیکۆپـته‌ره‌که خرابێته خوارێ.
له ڕووداوێـکی دیکه‌دا هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه 4 سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکا گیانیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی پـێـکدادانی دوو هه‌لێـکۆپـته‌ر له ئاسـمانی باشوری ئه‌فغانسـتاندا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ تیمه‌که‌ی بۆ ئاسایشی نیشـتیمانی تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی ئه‌فغانسـتان بکه‌ن.