Accessibility links

له‌ ئاکامی پـێـکدادانی دو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ میسر 18 که‌س ده‌کوژرێن


ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ڵێن شه‌وی شه‌ممه‌ له‌ جیزه‌ باشوری قاهیره‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رێـک خۆی کێشـاوه‌ به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی دیکه‌دا که‌ له‌ به‌رده‌میدا وه‌سـتابوو و له‌ ئاکامدا به‌ لانی که‌م 18 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و 39 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ وه‌سـتاوه‌که‌ به‌ره‌و فه‌یوم ده‌چوو و ئه‌وی دیکه‌یان به‌ره‌و شـاری ئه‌سیوت.

پـێـکدادانه‌که‌ له‌ نزیک شـارۆچکه‌ی عیاتی جیزه‌ ڕوویدا، ئه‌و شوێنه‌ی له‌ مانگی دووی سـاڵی 2002 دا شه‌مه‌نده‌فه‌رێـک گڕێ تێبه‌ربوو و تیایدا 360 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.

له‌ مانگی هه‌شتی 2006 یشدا پـێـکدادانێـکی دیکه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ میسر ڕوویدا و تیایدا 58 که‌سی دیکه‌ش بوونه‌ قوربانی.

XS
SM
MD
LG