پـۆلیسی ئیسرائیل خۆیان داوه به‌سه‌ر شـوێنێـکی پـیرۆزی ئۆرشه‌لیم تا بڵاوه به ژماره‌یه‌ک فه‌ڵه‌سـتینی بکه‌ن که بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌وێ کۆبووبوونه‌وه و به‌رده‌بارانی ئیسرائیلیـیه‌کانیان ده‌کرد.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی پـۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی ئیسرائیل و ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه ڕوویدا. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ڕۆنیان به ناوچه‌که‌دا ڕشـتووه تا پـۆلیسه‌کانی له‌سه‌ری بخزێن و بکه‌ون.
له‌گه‌ڵ نزیک که‌وتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران خۆیان کردووه به ناو مزگه‌وته‌که و له‌وێ خۆیان حه‌شـار داوه، به‌ڵام هێزه‌کانی پـۆلیس به دوایان نه‌که‌وتوون.
به لایه‌نی که‌م 15 خۆپـیشـانده‌ر ده‌سـتگیرکراوه.
ئه‌م شوێنه پـیرۆزه له لای موسـڵمانه‌کان به حه‌رم ئه‌لقودسی ئه‌لشه‌ریف و له لای جووه‌کانیش به شـاخی په‌رسـتگه ناسراوه، مانگی ڕابردووش پـێـکدادانی هاوشێوه‌ی لێ ڕوویدا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری جوو به نیازن ده‌ست به‌سه‌ر مزگه‌وته‌که‌دا بگرن.