نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی له کۆشـکی سـپی کۆبۆوه.
به‌ر له وتووێژه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌ڕێز مالیکی له‌گه‌ڵ هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی کۆنفرانسێـکی وه‌گه‌ڕخسـتنی سه‌رمایه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق بوو. کۆنفرانسـهکه له واشـنتن به‌ڕێوه‌چوو.
له گوته‌که‌یدا بۆ ئاماده‌بووانی کۆنفراسه‌که نوری ئه‌لمالیکی گوتی عێراق شـوێنێـکی چاکه بۆ کارداری، هه‌روه‌ها گوتیشی وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت په‌یڕه‌وی زیاتری هاوکاری کارداری و وه‌به‌رهێنان له بواره‌کانی ئابووری و دیپـلۆماتیدا بکات.
هاوکات خانم هێله‌ری کلنتن هانی سه‌رمایه گوزارانی ئه‌مه‌ریکایی دا بیر له کارکردن له عێراق بکه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و پـێشـڕهویییانهی له عێراق بهدهسـتهێنراون. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که چاوه‌ڕوانی زۆر ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕاسـتیـیه تێـبگه‌ن کات بۆ ئه‌وان زۆر دره‌نگ ده‌بێت بۆ وه‌به‌رهێنانیان له عێراق.
هه‌روه‌ها دوێنێ هێله‌ری کلنتن و به‌ڕێز مالیکی کۆبوونه‌وه و دوای وتووێژه‌کانیان هێله‌ری کلنتن گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هیوا ده‌خوازێت زه‌مینه بۆ وه‌به‌رهێنانی نێونه‌ته‌وه‌یی مه‌زنتر له عێراقدا خۆشـبکات.