ڕۆژی هه‌ینی سێ خۆکوژ له شـاری پـیشـاوه‌ری پاکسـتان شـوێنێـکی حکومه‌تیان کرده نیشـانه، وه بڕواده‌کرێت ئه‌م هێرشه به‌شـێـک بێت له په‌لامارێـکی تاڵیبان له دژی ئه‌و هه‌ڵـمه‌ته چاوه‌ڕوانکراوه‌ی له‌شـکر بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانیان.
هێرشبه‌ره‌کان دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودایان له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵـگه‌یه‌کی پـۆلیسـدا ئه‌نجام دا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 13 که‌س کوژران که سیانیان کارمه‌ندی پـۆلیس‌بوون و هه‌روه‌ها دوو ژن و منداڵێـکیش کوژران.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام زۆر که‌س پـێـیان‌وایه ئه‌م هێرشـه خوێناویـیانه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ناوچه‌که‌دا ئه‌نجام‌دراون و زیاتر له 150 که‌س تیایاندا کوژران ده‌سـتی چه‌کداره‌کانی تاڵیبانی تێدابێت.
به‌رپـرسـانی باڵای له‌شـکر و ڕێبه‌رانی سـیاسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئیسلام ئاباد کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌م شه‌پـۆلی توندوتیژیـیه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسـیۆنی له‌شـکری له باشوری وه‌زیرسـتان و ئاواره‌بوونی خه‌ڵـکی له ناوچه‌که‌دا. کاربه‌ده‌سـتان هیچ زانیاریـیه‌کیان له‌سه‌ر کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه چاوه‌ڕوانکراوه‌یان نه‌دا.