Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا داوا له‌ ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـه‌کان ده‌کات وتووێژه‌کانیان ده‌سـتپـێـبکه‌نه‌وه‌


شاندی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچڵ داوا له‌ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ده‌کات که‌ وتووێژه‌کانی ئاشتی ده‌ست‌پـێبکه‌نه‌وه‌ هه‌ڕچه‌نده‌ کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئیسرائیل ڕه‌ش‌بینن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ ڕێککه‌وتنێکی گونجاو له‌ کاتێکی زوودا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌ڤیگدۆر لیبرمان ئه‌م ڕۆ پێنجشه‌مه‌ له‌ ڕادیۆیی ئیسرائیلیدا گوتی هه‌ردوولا پـێویسته‌ سه‌ره‌تا بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتنه‌ به‌رایـیه‌کان پاشان کێشه‌ گرنگه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ن.

به‌ر له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئیسرائیل شیمۆن پـرێسدا، میچڵ به‌ په‌یامنێرانی گوت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌وڵه‌کانیدا به‌رده‌وام‌ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا دانیشتنه‌کانیان ده‌ست‌پـێبکه‌نه‌وه‌. ئه‌و له‌ کۆتایی ئه‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ لیبرمانیشـدا کۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ ڕۆژی هه‌ینی میچڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهودا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام‌ده‌دات به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ڕامه‌ڵڵا به‌ڕێ‌بکه‌وێت بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستنیه‌کان مه‌حمود عه‌باس.

سه‌ردانه‌که‌ی جۆرج میچڵ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندان پـێکدادانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و خۆپیشانده‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له‌ ئورشه‌لیم، ئه‌و شـوێنه‌ی که‌ له‌ لای موسڵمانه‌کان و جوله‌که‌کانیش به‌ شـوێنێـکی پـیرۆز داده‌نرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG