Accessibility links

خۆپـیشــاندان له‌ دژی سندوقی دراوی و بانکی جیهانی له‌ تورکیا سـازده‌کرێت


ئه‌مڕۆ پـۆلیسی تورکیا به‌ لووله‌ی ئاو بڵاویان به‌ خۆپـیشـانده‌ران کرد، ئه‌وانه‌ی له‌ دژی کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و بانکی جیهانی له‌ ئسـته‌نبوڵ خۆپـیشـاندانیان سـازدابوو.

پـۆلیسی دژ به‌ ئاژاوه‌ به‌ره‌نگاری خۆپـیشـانده‌ران بوونه‌ته‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانێـکی نزیـک جێـگه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان که‌ تیایدا به‌ هه‌زاران وه‌زیری دارایی و کارمه‌ندانی بانکه‌ ناوه‌نده‌کان و ئابووری ناسـان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌یان سـازداوه‌ بۆ مشـتومڕکردن سه‌باره‌ت به‌ ئابووری نێونه‌ته‌وه‌یی.

له‌ میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کاندا خۆپـیشـانده‌ران په‌نجه‌ره‌کانی هه‌ندێ له‌ دوکان و بانکه‌کانیان شـکاندبوو و هه‌ندێـکیشـیان بۆمبی مۆلۆتۆڤیان هاویشـتووه‌.

به‌ هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر ده‌ستگیرکراون و خۆپـیشـاندانه‌کان له‌ لایه‌ن چه‌ندین سه‌ندیکای تورکیاوه‌ ڕێـکخراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG