بۆ یه‌که‌م جار و له ماوه‌ی 15 مانگدا دیپـلۆماتانی ئێرانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پـێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا کۆبوونه‌وه بۆ وتووێـژکردنیان له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌کی مشـتومڕاوی ئێران. له میانه‌ی کۆبوونه‌وه یه‌ک ڕۆژیـیه‌که‌ی یه‌کی مانگی ده‌دا ولیه‌م بێرنزی بریکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سـیاسی له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلی به‌رپـرسی سه‌ره‌کی دانوسـتاندنی ناوه‌کی ئێرانی کۆبۆوه. بۆ سـازدانی گفتوگۆیه‌کی دوو قۆڵی. ئه‌و دانیشـتنه‌یان باڵاترین په‌یوه‌ندی ڕووبه‌ڕووی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئێران بوو له ماوه‌ی 30 سـاڵدا.
باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا وتووێژه‌کانی جنێڤی به هه‌نگاوێـکی بنیادنه‌ری ناودێرکرد و گوتی ئه‌و وتووێژه ده‌بێت کرداری له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانی به دوادا بێت.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت " پـێشـکه‌ی ده‌بێت ئێران به‌ڵێنی خۆی له‌مه‌ڕ شه‌فافیـیه‌ت به کردار پـیـشـان بدات. له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ئێمه به‌ڵـگه‌ی ڕوون و ئاشـکرامان خسـته ڕوو په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئێران به نهێنی سه‌رگه‌رمی بنیادنانی ده‌زگایه‌کی ناوه‌کیـیه له شـاری قوم.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران هه‌نووکه ڕازی‌بووه به‌وه‌ی هاوکاری ته‌واو و ده‌سـتبه‌جێ له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا بکات هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئێران بێ ته‌گه‌ره‌خسـتن ڕێـگه به پشـکنه‌رانی ئاژانسی ناوبراو له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بدات."
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ده‌شبێت ئێران هه‌نگاوی پـته‌و بۆ بنیادنانی متمانه بنێت که بیسه‌لمێنێت پـرۆگرامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆ خزمه‌تگوزاری ئاشـتیـیانه‌یه واته ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که به‌ڵێنه‌کانی سه‌رشـانی ئێران به گوێره‌ی چه‌ندان بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جێبه‌جێ‌یان ده‌کات.
یه‌ک له‌و کاره‌ی ئێران له " ڕووی پـرنسیپـه‌وه" په‌سه‌ندی کردووه ئه‌و پـێشـنیازه‌یه که په‌یوه‌نده به ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی تاران ئه‌وه‌ی مادده تیشـکده‌ره‌کانی بواری پـزیشـکی به گوێره‌ی مه‌رجه‌کانی پاراسـتنی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره به ئه‌نجام گه‌یه‌نرا ئه‌وا ئێران یۆرانیۆمی پـیتێنراوی ئاست نزمی خۆی ڕه‌وانه‌ی ڕووسیا ده‌کات بۆ پـیتاندنی ئه‌و یۆرانیۆمه بۆ ئه‌و ئاسـته‌ی بۆ ئه‌م ده‌زگا تایبه‌ته پـێویسـته و له ڕووسیا ئه‌و یۆرانیۆمه بکرێت به وزه‌ی ناوه‌کی و بدرێته‌وه به ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌زگای پارێزراوی ئێرانی‌دا به‌کاربهێنرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره به‌رجه‌سـته بوو ئه‌وا ئه‌م پـلانه به ئه‌ندازه‌یه‌کی گه‌وره له یۆرانیۆمی پـیتێنراوی ئاسـت نزمی عه‌مبارکراوی ئێرانی که‌م ده‌کاته‌وه. واته له‌و مادده‌یه‌ی که سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه. سه‌رۆک ئۆباما گوتی هه‌ڵوێسـتێـکی له‌م جۆره یاریده‌ده‌ر ده‌بێت له بنیادنانی متمانه‌ی ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ست له پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێرانی له ڕاستیدا بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئێران له داهاتوویه‌کی نزیـکدا هه‌نگاوی پـته‌وی نه‌نا له‌مه‌ڕ جێبه‌جێـکردنی به‌ڵێنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رشـانی ئه‌وا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا داهاتوویه‌کی دیارینه‌کراو دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناکات و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه " هه‌نگاو به‌ره‌و زیادکردنی فشـار له‌سه‌ر ئێران بنێت." سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕابه‌رانی ئێرانی ئه‌و هه‌نگاوانه بنێن ئه‌وا " ڕێـگا به‌ره‌و په‌یوه‌ندیـیه‌کی چاکتر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا ده‌هێنێته‌گۆڕێ و ئاوێته‌بوونی زیاتری ئێرانیش له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی لێـده‌که‌وێته‌وه و ده‌رئه‌نجام ئایندیه‌کی چاکتریش بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتانی ئێرانی."