لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی شـاری ڕیۆ دی جانێرۆی به‌ڕازیلی هه‌ڵـبژارد تا یاریـیه‌کانی ئۆڵۆمپـیادی هاوینی 2016 ی لێ‌بکرێت.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی جاک ڕۆج ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌که‌یان له کۆبنهاگنی دانیمارک.
شـیکاگۆی ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌م شوێن بوو که له به‌ربژارکردنه‌که‌دا دور خرایه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما خوازیاربوو له‌وێ بکرێت. پاشـان تۆکیۆی ژاپـۆن له به‌ربژارکردنی دووه‌مدا ئه‌ویش لابرا و ڕیۆ دی جانێرۆی و ڕیال مه‌درید مانه‌وه، تا دواتر ڕیۆ دی جانێرۆی په‌سه‌ندکرا.
سه‌رۆکی به‌ڕازیل خۆشـحاڵی خۆی به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌ربڕی و گوتی له‌وه‌تای یاریـیه‌کانی ئۆڵۆمپی له 1896 له جیهاندا ده‌کرێت ئه‌مه بۆ جاری یه‌که‌مه له شـارێـکی ئه‌مه‌ریکا باشور ده‌کرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شـاری ڕیۆ دی جانێرۆی دووه‌م گه‌وره‌ترین شـاری به‌ڕازیله و به ناوچه‌یه‌کی گه‌شـتیاری و سـازکردنی که‌رنه‌ڤال و ئاهه‌نگ ناسـراوه.