ڕۆژی دووشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ڕایانگه‌یاند که‌وا شه‌وی یه‌کشه‌ممه له شـاری سـنه‌ی ئوسـتانی کوردسـتان شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵێـکی توندڕه‌و ڕوویداوه و له ئاکامدا 2 پـۆلیس و 4 گومانباری تێرۆریست کوژراون.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان ئه‌و کۆمه‌ڵه ده‌سـتیان له کوشـتنی چه‌ندین که‌س له ناوچه‌که‌دا هه‌بووه، له‌وانه مه‌لایه‌کی ناوداری سـوونـنه.
ئیجلال قه‌وامی وته‌بێژی ڕێـکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کوردســتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و کۆمه‌ڵه هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی به ڕێـکخراوه سـیاسیـیه کوردیـیه‌کانه‌وه نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:46 خوله‌كه.