ماوه‌یه‌که په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا و به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا زیاتر ئاڵۆزبووه به‌هۆی سووربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی خۆی و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی و تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌ک و لهگهڵیشـیدا به‌رده‌وام به‌رپـرسـانی ئێرانی لـێدوانی توندئامێز ده‌ده‌ن.
ئه‌م ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیـیانه تا چه‌ند کاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراقدا ده‌بێت؟ ئه‌مه بابه‌تی ئه‌و گفتوگۆیه‌یه که هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌گه‌ڵ دکتۆر شه‌عبان میزوری شـاره‌زای سـیاسی کردوویه‌تی. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.