Accessibility links

له‌ شوێنێـکی پـیرۆزی ئۆرشه‌لیمدا فه‌له‌ستینیـیه‌کان و ئیسرائیلیـیه‌کان به‌ یه‌کدا ده‌ده‌ن


پـۆلیسی ئیسرائیلی بۆمبی ده‌نگیـیان به‌کارهێناوه‌ بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی پـێـکدادانێـکی نێوان فه‌له‌سـتینیـیه‌کان و ئیسرائیلیـیه‌کان له‌ شـوێنه‌ هه‌سـتیاره‌ ئاینی‌یه‌که‌ی به‌شه‌ کۆنه‌که‌ی ئۆرشه‌لیم.

گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن چوونه‌ ناوه‌وه‌ی پـۆلیس دوابه‌دوای ئه‌وه‌ هات که‌ نزیکه‌ی 150 فه‌له‌سـتینی که‌وتبوونه‌ به‌ردباران‌کردنی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵـکی جوله‌که‌ که‌ سه‌ردانی ئه‌و شـوێنه‌ ئاینی‌یه‌یان کردبوو.

پـۆلیس ده‌ڵێت 9 ئه‌فسه‌ر و 13 فه‌له‌سـتینی به‌ سـووکی برینداربوون. هه‌روه‌ها 8 که‌سیش له‌م ڕووداوه‌دا ده‌سـتگیرکراون. پاش ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ هێزه‌کانی پـۆلیس ئه‌م شـوێنه‌ ئاینی‌یه‌یان داخست.

پـۆلیسی ئیسرائیلی له‌ باری ئاماده‌باشیدایه‌ به‌هۆی هاتنی ڕۆژی یۆم کیبۆر که‌ به‌ پـیرۆزترین ڕۆژی ئاینی جوله‌که‌کان داده‌نرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG