سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی له نیویۆرک کرده‌وه و داوای له هه‌موو وڵاتان کرد که‌وا هاوکاری بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی جیهان، وه‌کو گۆڕانی سه‌قا و داماڵینی چه‌ک و هه‌ژاری.
به‌ڕێز بان به ڕێبه‌رانی 192 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی گوت که‌وا گۆڕانی سه‌قا مه‌زنترین پـرسـگه‌یه که ڕووبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباماش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وتارێـک پـێشـکه‌شی ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌کات و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت به ڕێبه‌رانی جیهان بڵێت ئه‌مه‌ریکا به ته‌نها ناتوانێت کێشه‌کانی جیهان چاره‌سه‌ر بکات.