ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی مه‌زن کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتانی هه‌ژاند، به لایه‌نی که‌م 6 سه‌ربازی ئیتاڵی و 10 مه‌ده‌نی کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی که پـڕ بوو له که‌ره‌سـته‌ی ته‌قه‌مه‌نی به دوو ئۆتۆمبیلی کاروانی هێزه‌کانی ئیتاڵی سه‌ر به ناتۆدا ته‌قیوه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له‌سه‌ر شه‌قامێـکی فڕۆکه‌خانه نزیـک به باڵوێزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕوویدا.
تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی هێرشه‌که‌ی گرتۆته ئه‌سـتۆ. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن زه‌نگی ته‌نگه‌تاوی لـێـیدا و دوکه‌ڵ له شـوێنی ڕووداوه‌که‌وه به‌رز بۆوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیتاڵیا ده‌ڵێت جگه له‌وانه‌ی که کوژراون 4 سه‌ربازی ئیتاڵی برینداریش بوون. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن چه‌ند ئۆتۆمبیلێـک تێـکشـکاون، له ناویاندا به لایه‌نی که‌م ئۆتۆمبیلێـکی له‌شـکریش که به ئاڵای ئیتاڵیاوه بوو.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانیش ده‌ڵێن به ده‌یان مه‌ده‌نی برینداربوون.
شـایانی باسه ئه‌مه‌ش یه‌کێـکه له هێرشه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی کابول. له 8 ی مانگی نوشـدا میلیتانه‌کانی تاڵیبان هێرشـێـکیان له نزیـک فڕۆکه‌خانه‌ی له‌شـکری شـاره‌که ئه‌نجام دا و له ئاکامدا 3 مه‌ده‌نی کوژران.