به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سـوریا گه‌یشـتۆته تورکیا، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ئه‌نقه‌ره له هه‌وڵی دیپـلۆماتی ناوبژیکردنی نێوان عێراق و سوریادایه له‌سه‌ر ئه‌و مشـتومڕه‌ی له ئاکامی ئه‌نجامدانی هێرشی میلیشـیاکانی ئه‌م دوایـیه له به‌غدای پایته‌خت هاتۆته گۆڕێ.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی سوریا وتوێژ له ئه‌سـته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکی سـازبدات.
هه‌ر ئه‌مڕۆش تورکیا ڕایگه‌یاند وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سوریا و تورکیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئسـته‌نبوڵ کۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به وتووێژه‌کانی په‌یوه‌ست به گرژی و ئاڵۆزی نێوان عێراق و سـوریا بده‌ن.