Accessibility links

یوکیۆ هاتۆیاما ده‌بێته‌ سه‌رۆک وه‌زیری نوێی ژاپـۆن


په‌رله‌مانی ژاپـۆن ڕێبه‌ری پـێشـووی ئۆپۆزیسـیۆن یوکیۆ هاتۆیاما بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی ژاپـۆن هه‌ڵـبژاردووه‌.

له‌ سه‌رکه‌وتنێـکی مه‌زندا له‌ مانگی ڕابردوو، پارتی دیموکراتی ژاپـۆنی به‌ڕێز هاتۆیاما 308 له‌ 480 کورسی له‌ ئه‌نجومه‌نی خوارووی په‌رله‌مان به‌ده‌سـتهێنا و کۆتایی به‌ 50 سـاڵ له‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی لیبرالی کۆنه‌پارێز هێنا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی خوارووی په‌رله‌مان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌ست تا به‌ فه‌رمی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی وڵات ده‌سـتنیشـان بکات. به‌ڕێز هاتۆیاما په‌یمانی داوه‌ خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت که‌م‌‌بکاته‌وه‌ و دووه‌م مه‌زنترین ئابووری جیهان که‌ ئابووری ژاپـۆنه‌ به‌هێزبکاته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG