سه‌رۆکی ڕووسیا شـیانی ئه‌وه‌ی که زلهێزانی جیهان گه‌مارۆی دیکه به‌سه‌ر ئێران‌دا بـسه‌پـێنن به‌هۆی پـرۆگرامی ناوه‌کی مشـتومڕ له‌سه‌ری، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی به واڵایی هێشـتۆته‌وه.
له میانه‌ی وته‌که‌یدا له مۆسـکۆ دمتری مێدڤێدێڤ گوتی هه‌رچه‌نده سـه‌پاندنی گه‌مارۆ زۆر کاریگه‌ر نیـیه به‌ڵام له هه‌ندێـک حاڵه‌تدا پـێویستن.
وا پـێشـبینی ده‌کرێت ناوبژیوانانی ڕووسـیایی له مانگی ئاینده‌دا په‌یوه‌ندی به هاوتایانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا و چین بکات بۆ وتووێـژکردنیان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به ئاسایشی جیهانی و مه‌سه‌له‌کانی ئابووری.
ڕه‌نگه وڵاتانی ئاماژهپـێـدراو له تورکیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆبـبنه‌وه. هه‌رچه‌نده ئێران گوتویه‌تی پـرۆگرامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بواری گفتوگۆکردنی له‌سه‌ر نیـیه، به‌ڵام وا پـێـده‌چێت وتووێـژه‌کان سه‌نگ بخه‌نه سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌کی مشـتومڕ له‌سه‌ری ئێرانی.