ئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما سه‌ردانی واڵ سـترێت له شـاری نیویۆرک ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی پـوخته‌ی پـلانی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی ڕاسـته‌وخۆی حکومه‌ت له به‌شی دارایی‌دا پـێشـکه‌ش بکات، له حاڵێـکدا فشـار بۆ سـیسـتمی نوێی دارایی‌ش دێنێت.
وتاری سه‌رۆک کۆمار له شـاری نیویۆرک سـاڵێـک دوای ئه‌وه دێت که بانکی لێمان براده‌رز له باری دارایی‌یه‌وه له شـاری نیویۆرک شـکسـتی خوارد.
کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن به‌ڕێز ئۆباما به جیدی داوا له‌و کۆمپانیایانه ده‌کات که خۆ له سه‌رمایه‌گوزاریـیه‌ک که جێـگای مه‌ترسـیـیه بـپارێزن و پـشـتیوانی له‌و بڕیارانه بکه‌ن که یارمه‌تی به پـیشـه‌سـازان بکات تووشی قه‌یرانه‌کانی داهاتوو نه‌بن.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت به‌ڕێز ئۆباما داوا له کۆمه‌ڵـگای ئابووری جیهانیش بکات که له‌م باره‌یه‌وه ڕێـکخسـتنی باش وه‌ڕێ‌بخه‌ن.