یاسادانه‌رێـکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای لێـبووردنی کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئاشـکرا به سه‌رۆک ئۆبامای گوتبوو درۆزن له کاتی وتاری سه‌رۆک سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی.
جۆ وێڵسنی کۆماری نوێنه‌ری ساوث کارۆلاینا هاواری کرد تۆ درۆزنیت له کاتێـکدا که سه‌رۆک ئۆباما گوتی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی کۆچبه‌ره نایاسایییه‌کان ناگرێته‌وه.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که به ماوه‌یه‌کی کورت پاش وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌رچوو وێڵسن وته‌کانی به نه‌گونجاو و جێـگای په‌شیمانبوونه‌وه له‌قه‌ڵه‌م دا. ئه‌و داوای لێـبووردنی له سه‌رۆک ئۆباما کرد بۆ ئه‌و شـته‌ی ناوی برد نابه‌جێ بوو.
ئه‌و یاسادانه‌ره پاشـان په‌یوه‌ندی به کۆشـکی سـپیـیه‌وه کرد و به تایبه‌تی داوای به‌خشینی له به‌رپـرسی کاروباری کۆشـکی سـپی ڕام ئێمانۆێل کردووه.
ئه‌م وتانه‌ی وێڵسن بوو به مایه‌ی توڕه‌کردنی ئه‌ندامێـکی پارته‌که‌ی خۆی سـیناتۆر جۆن مه‌ککه‌ین.
به‌ڕێز مه‌ککه‌ین له وتووێـژێـکدا له‌گه‌ڵ CNN گوتی ئه‌و ڕه‌فتاره بێ ڕێزی بووه.