کاندیدی شـکسـتخواردووی سه‌رۆکایه‌تی ئێران میر حسێن موسه‌وی هانی لایه‌نگرانی دا که توڕه نه‌بن، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له ده‌سـتگیرکردنی یه‌کێـک له هاوه‌ڵه باڵاکانی.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی بڵاوکرایه‌وه به‌ڕێز موسه‌وی هانی لایه‌نگرانی دا که به هێمنی بمێنـنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕێـکی ڕیفۆرمخوازی ئێرانی ڕایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێران کاربه‌ده‌سـتێـکی ئۆپـۆزیسـیۆنیان ده‌سـتگیرکردووه، ئه‌وه‌ی خه‌ریکی لێـکۆڵینه‌وه بووه سه‌باره‌ت به پـێشـێلکاریـیه‌کانی مافی خۆپـیشـانده‌ران له میانه‌ی بێ ئۆقره‌یی دوای هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵات.
ماڵپه‌ڕه‌که ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه عه‌لی زاده بههشـتی ده‌سـتگیرکرا. به‌ڕێز بههشـتی هاوه‌ڵی باڵای ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن میر حسێن موسـهویـیه و سه‌رۆکی ئه‌و کۆمسـیۆنهشه که له پـێشـێلـکاریـیه‌کانی دوای هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ده‌کۆڵێته‌وه.
ناوبراو به‌م دوایـیه ڕایگه‌یاندبوو که له کاتی نائارامی دوای دووباره هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که مشـتومڕی گرتبووه ئامێز زیاتر له 70 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
له لایه‌کی دیکه ڕۆژی سێشه‌ممه حکومه‌تی ئێران نووسـینگه‌ی کاندیدی شـکسـتخواردووی سه‌رۆکایه‌تی ئێران مه‌هدی کهڕووبیـیان داخست، ئه‌وه‌ی ڕهخنهگرێـکی سه‌ره‌کی بوو له سه‌رکوتکردنه‌کانی دوای هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران.