هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌یامنێرێـکی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزیان ئازادکرد که له لایه‌ن چه‌کدارنه‌وه ڕفێندرابوو، وه‌لێ وه‌رگێڕه‌که‌ی و سه‌ربازێـکی به‌ریتانی له‌و ئۆپه‌راسـیۆنه‌دا کوژران.
سـتیفن فاڕێـڵ که هاوڵاتیـیه‌کی به‌ریتانی و ئێرله‌ندیـیه ڕۆژی شه‌ممه ڕفێندرا کاتێـک ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر هێرشێـکی ئاسـمانی ناتۆ له هه‌رێمی کوندوز ئاماده ده‌کرد.
فاڕێـڵ به ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی گوت که‌وا وه‌رگێڕه‌که‌ی سـوڵتان مونادی که له‌گه‌ڵیدا ڕفێندرابوو له ده‌می ئۆپه‌راسـیۆنی ڕزگارکردنه‌که‌دا کوژراوه. گوتیشی ئه‌و نازانێت ئایا مونادی به گولـله‌ی سه‌ربازه‌کان یان چه‌کداره‌کان کوژراوه. هه‌روه‌ها ژنێـکی ئه‌فغانیش له ئۆپه‌راسـیۆنه‌که‌دا کوژراوه.