سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له وتارێـکدا به خوێندکارانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌ی گوت هه‌وڵ و کۆشش بده‌ن و ده‌ست له خوێندن هه‌ڵـنه‌گرن، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری کۆنه‌پارێزان ڕه‌خنه‌ی توندیان ده‌گرت.
به‌ڕێز ئۆباما وتاره‌که‌ی له خوێندنگه‌یه‌کی ئاماده‌یی نزیـک واشـنتن پـێشـکه‌ش کرد و ڕاسـته‌وخۆ له ماڵپه‌ڕی کۆشـکی سـپی و ته‌له‌فیزیۆنی که‌یبڵدا په‌خش کرا. ژماره‌یه‌کی زۆری خوێندکارانیش له پـۆله‌کانی خۆیانه‌وه گوێـیان لێـدهگرت.
سه‌رۆک ئۆباما داوای له خوێندکاران کرد مه‌سه‌له‌ی فێربوونیان له ئه‌سـتۆی خۆیاندا بگرن و نه‌هێڵن کۆسپ و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ڕێگربێت له به‌رده‌میاندا. هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر تاکه که‌سێـکی کۆمه‌ڵه‌که بڕیار له‌سه‌ر ئایندهی وڵاته‌که ده‌دات و ئایا وڵات ده‌توانێت کێشه و گرفته سه‌خته‌کانی خۆی چاره‌سه‌ر بکات یان نا.
کۆنهپارێزانیش لای خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆبامایان تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ی سـنووری خۆی به‌زاند له مه‌سه‌له‌ی دهسـتێوهرادانی حکومه‌ت له کاروباری خوێندنگه‌کاندا، ده‌شڵێن سه‌رۆک هه‌وڵ ده‌دات منداڵان فێری کارنامه سـۆشیالیستهکهی خۆی بکات. هه‌ندێـک خوێندنگه بڕیاریان دا وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما نیشـانی خوێندکارانی خۆیان نه‌ده‌ن و هه‌ندێـک دایک و باوکیش گوتیان ئه‌مڕۆ منداڵه‌کانیان نانێرنه‌وه بۆ خوێندنگه.
کۆشـکی سـپی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایییانه به‌رامبه‌ر به وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی بێ مانایه، چونکه سه‌رۆک ته‌نها ده‌یه‌وێت خوێندکاران بۆ خوێندن هان بدات.