به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیس له ڕۆژئاوای عێراق ده‌ڵێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا وڵاته‌که‌ی ده‌سـتیکردووه به جێـگیرکردنی هه‌زارانی تر له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش له‌سه‌ر سـنووری عێراق و سـوریا به مه‌به‌سـتی هه‌وڵه‌کانی ده‌رکردنی یاخیبووان له ناو وڵاته‌که‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ر تاریق یونس له ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که ئه‌م هه‌نگاوه به بڕیاری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌کانی مانگی هه‌شت له به‌غدا که زیاتر له 100 که‌سی تێدا کوژران.
حکومه‌تی عێراق ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی خسـتۆته سه‌ر لایه‌نگرانی پارتی به‌عسی پـێشـوو که له سـوریادان، سوریاش داوای کردووه کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی به‌ڵـگه بۆ ئه‌وه بخه‌نه ڕوو.
عێراقیش داوای له سـوریا کردووه ئه‌و دوو که‌سه بداته‌وه ده‌ست که عێراق گومانی هه‌یه ڕۆڵی سه‌ره‌کیـیان هه‌بووبێت له هێرشه‌کاندا. سوریاش داواکاریـیه‌که‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه و داوای به‌ڵـگه ده‌کات.
جێی باسه ئه‌و ته‌قینه‌وانه بووه مایه‌ی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان عێراق و سـوریا.