وا بۆ دووه‌م ڕۆژه ئاپـۆڕه‌ی پـرسه‌گێڕان له هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ بۆ ڕێزلێنان و ماڵئاوایی‌کردن له سیناتۆری له مێژی ئه‌مه‌ریکایی ئێدوارد کێنێدی به به‌رده‌م تابوتی ناوبراودا ده‌ڕۆن.
ئێدوارد کێنێدی که یاسادانه‌رێـکی به ده‌سه‌ڵات و ناوداری ئه‌مه‌ریکایی بوو هاوکات دوایـین نه‌وه‌ی ڕابه‌رانی سیاسی بنه‌ماڵه‌ی کێنێدی بوو.
دوێنێ به هه‌زاران له هاوڵاتیان بۆ دواجار بینینی سیناتۆر ئێدوار کێنێدی ئه‌وه‌ی تابوته‌که‌ی به ئاڵای ئه‌مه‌ریکا پـێچرابوو له کتێبخانه و مۆزه‌خانه‌ی بۆسـتن ڕیزیان به‌سـتبوو.
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی تابوته‌که‌ی ده‌خرێته به‌رده‌م دیده‌ی جه‌ماوه‌ر دواتر ڕێوڕه‌سمێـکی ماته‌مینی تایبه‌ت له نێو کتێبخانه‌که‌دا بۆی سـازده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سیناتۆری له‌مێژ ئێدوارد کێنێدی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو دوای ململانێـیه‌کی درێژده‌م له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی مێشـک له ته‌مه‌نی 77 سـاڵیدا کۆی دوایی کرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سـبه‌ی شـه‌ممه له میانه‌ی پـرسه‌یه‌کی گه‌وره له بۆسـتن به‌ر له‌وه‌ی له گۆڕسـتانی نیشـتیمانی ئارلنگتن به خاک بسـپێردرێت، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا وتارێـکی ماڵئاوایی له سیناتۆری کۆچـکردوو پـێشـکه‌ش ده‌کات.