Accessibility links

سامی شۆرش ده‌لێت كۆچی دوایی ئه‌لحه‌کیم کاردانه‌وه‌ی خراپی به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵادا ده‌بێت


له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، سامی شۆرش نووسه‌ر و شاره‌زای سیاسی ده‌لێت کۆچی دوایی رێبه‌ری شیعه عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپی به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراقدا ده‌بێت. به‌رێز شۆرش ده‌شلێت عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم رۆلێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو هه‌م له ناو ئۆپۆزسیۆنی عیراقی به‌ر له ڕوخاندنی رژێمی پـێشوو و هه‌م له قۆناغه‌کانی دوای روخاندنی رژێمه‌که‌دا. به‌رێز شۆرش هه‌روه‌ها ده‌لێت به‌رێز ئه‌لحه‌کیم هه‌میشه دۆستایه‌تیـیه‌کی گه‌رمی له‌گه‌ل میلله‌تی کورد و هه‌موو پـێکهاته‌ سیاسیه‌کانیدا هه‌بووه.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG