سـوپای تورکیا دانوسـتاندنیان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداوانی کورددا ڕه‌تکرده‌وه، به‌ڵام گوتیان پـشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت ده‌که‌ن بۆ به‌رفراوانکردنی مافی که‌مایه‌تی کورد.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی له‌شـکری تورکیا بڵاوکرایه‌وه سه‌رۆکی سـتوونه له‌شـکریـیه‌کانی تورکیا ژه‌نه‌ڕاڵ ئێلکه‌ر باشبه‌گ ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی سـوپا به‌رده‌وام‌ده‌بن له شه‌ڕی دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ناسراو به په‌که‌که، هۆشـداریشی دا که نابێت حکومه‌ت ڕێـگه به هه‌نگاوه‌کان بده‌ن ئه‌وانه‌ی ڕه‌نگ‌بێت که‌لێن بخه‌نه ناو ڕیزه‌کانی که‌مایه‌تیـیه‌کانی تورکیاوه.
بۆ 25 سـاڵ ده‌چێت سـوپای تورکیا له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌که‌که ده‌جه‌نگێنن به‌ڵام به‌م دوایـیه ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی تورکیا ڕایانگه‌یاندبوو که گۆڕانکاری له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا پـێویستن بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و ناکۆکیـیه.
پـێشـووتر سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماده‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاند بۆ خسـتنه گه‌ڕی ئه‌وه‌ی خۆی پـێی گوت چاره‌سه‌ری توند. هه‌رچه‌نده ناوبراو هیچ ورده‌کاریـیه‌کی سه‌باره‌ت به‌و پـلانه نه‌دا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ت تاووتوێی ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کان ده‌که‌ن له ناویاندا به‌رفراوانکردنی خوێندنی زمانی کوردی.