ده‌سه‌ڵاتداری باڵای هه‌ڵـبژاردنی ئه‌فغانسـتان هۆشـداری دا که هێشـتا زۆر زووه براوه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵات ڕابگه‌یه‌نرێت، پاش ئه‌وه‌ی دوو کاندیدی سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه سه‌رکه‌وتنی خۆیان ڕاگه‌یاندبوو.
له لایه‌ک تیمی سه‌رۆک حامید کارزای ڕایانگه‌یاند پـێشـڕه‌وی سه‌رۆک له‌و پـرۆسه‌یه‌دا هێند زۆره که پـێویست به دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ناکات.
له لایه‌کی دیکه گوته‌بێژی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی ئه‌فغانسـتان عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاند که ناوبراو ڕاده‌ی ته‌واوی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ سـکرتێری گشـتی کۆمسـیۆنی بێ‌لایه‌نی هه‌ڵـبژاردن داوود ئه‌لنه‌جه‌فی ڕایگه‌یاند که هێشـتا ژماردنی ده‌نگه‌کان کۆتایی نه‌هاتووه و ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تایی‌یه‌کانیش تا 25 ی ئه‌م مانگه ڕاناگه‌یه‌نرێن. هه‌روه‌ها ناوبراو هه‌واڵه‌کانی پـێشـووی ڕه‌تکرده‌وه که گوایه ڕاده‌ی به‌شـداربوون له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و شـاره‌وانیـیه‌کاندا له نێوان %40 بۆ %50 بووبێت.
شـایه‌نی باسه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به ملیۆنه‌ها ئه‌فغانی سه‌رپـێچیـیان له هه‌ڕه‌شه‌ی تاڵیبان کرد و به‌شـداریـیان له پـرۆسه‌ی دووه‌م هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا کردبوو.
له ئاکامی توندوتیژیـیه‌کانی کابول و قه‌نده‌هار و شـاره سه‌ره‌کیـیه‌کانی تر به لای که‌م 26 که‌س کوژرابوون.
له یه‌که‌م هه‌ڵـسه‌نگاندنی گه‌وره‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له لایه‌ن چاودێرانه‌وه، په‌یمانگای کۆماری نێونه‌ته‌وه‌یی که ئه‌مه‌ریکا پـشـتگیری دارایی ده‌کات ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنه‌کان باوه‌ڕ پـێـکراوبوون، به‌ڵام کێشه‌ی قورسیش ڕوویداوه.