نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه‌ی کورد عه‌لی که‌ریمی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێسـتا له ئێران‌دا ڕووده‌دات کاریگه‌ریـیه‌کی نه‌رێنی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان جیهان و کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌بێت. به‌ڕێز که‌ریمی هه‌ر له گفتوگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گوتی ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان ڕیفۆرمخوزه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌دا هاتۆته کایه بووه‌ته مایه‌ی دروسـتبوونی زمانێـکی هاوبه‌ش له نێو لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆنی ناوخۆی ئێران‌دا. ده‌شڵێت ئومێدێـکی یه‌کجار زۆر هه‌یه به‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیـیه‌ک له نێوان ئۆپـۆزیسـیۆنی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا دروسـت‌بـبێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه.