ئه‌نجومه‌نی میدیا و ڕۆژنامه‌وانی نه‌ته‌وه‌کان بنکه له که‌نه‌دا داخوازیـیه‌کی له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکردۆته‌وه تا خه‌ڵـکی پـشـتیوانی لێبکه‌ن.
له داخوازیـیه‌که‌دا داوا له کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێت هه‌نگاوی خێرا بنێن بۆ ڕاگرتنی تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سـانه‌ی له‌و تاوانانه به‌رپـرسـیارن ڕاپـێچی دادگا بکرێن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ته‌ها حه‌سه‌نیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی میدیا و ڕۆژنامه‌وانی نه‌ته‌وه‌کان کردووه.
ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت تا ئێسـتا نزیکه‌ی 49 هه‌زار که‌س داخوازیـیه‌که‌یان په‌سه‌ندکردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:33 خوله‌كه.
ئه‌مه‌ش لینکی ماڵپه‌ڕه‌که‌یه: http://www.petitioniran.com/?page=petition&pid=YLT5392