وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن به‌ڵـێن ده‌دات به‌وه‌ی پشـتێوانیـیه‌کی زیاتری حکومه‌تی سـۆماڵ بکرێت له شه‌ڕیدا له دژی یاخیبووه ئیسلامیـیه‌کان.
خانم هێله‌ری و سه‌رۆکی سـۆماڵ شێخ شه‌ریف شێخ ئه‌حمه‌د ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پاش کۆبوونه‌وه‌یان له نایروبی پایته‌ختی کینیا کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـیان به‌ست.
خانم هێله‌ری گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت زیاتر و فراوانتر پـشـتیوانی له حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک شێخ شه‌ریف بکات. به‌ڵام ڕوونی نه‌کرده‌وه مه‌به‌ستی له کۆمه‌کی فراوانتر چیـیه.
جێی ئاماژه‌پـێـکردنه ئه‌مه‌ریکا له مانگی شه‌شدا ڕایگه‌یاند که‌وا چه‌کی به حکومه‌تی سـۆماڵ داوه.
هه‌روه‌ها هێله‌ری کلنتن له درێژی قسه‌کانیدا ئه‌ریتیریای ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی سـزا ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و کۆتایی به پـشـتیوانی خۆی بۆ کۆمه‌ڵه یاخیبووه‌کانی سـۆماڵ نه‌هێنێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ریتیریا تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی شه‌بابی سـۆماڵی و کۆمه‌ڵی دیکه‌ی چه‌کدار پـڕ چه‌ک ده‌کات.