سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌درۆگان و سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکرات ئه‌حمه‌د تورک پاش کۆبوونه‌وه‌یان گه‌شـبینی خۆیان به ئاینده نیشـاندا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ردوو به‌ڕێزان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و ئه‌حمه‌د تورک بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێر وتووێـژیان کرد.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به هه‌وڵێـکه‌وه هه‌یه که ده‌درێت بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد ئه‌وه‌ی 25 سـاڵه به‌رده‌وامه. کاربه‌ده‌سـتان هیچیان ده‌رباره‌ی بابه‌تی وتووێـژه‌کان ئاشـکرا نه‌کرد، به‌ڵام حکومه‌تی تورکیا ئاماده‌یی خۆی نیشـانداوه بۆ پـێدانی مافی زیاتر به کورده‌کان.
پاش کۆبوونه‌وه‌که به‌ڕێز ئه‌ردۆگان گوتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه ئومێد به ئاینده زیاتر بووه. ئه‌حمه‌د تورکیش لای خۆیه‌وه خۆشـحاڵی خۆی به ده‌سـتپـێـکردنی وتووێـژ له نێوان ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی و حکومه‌ت ده‌ربڕی، به ڕۆژنامه‌وانانیشی گوت هه‌ردوولا به‌رپـرسـیارێتی و ئه‌رکی گرنگی خۆیان هه‌یه.
به‌ڵام ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌شی گوت که‌وا ئه‌و وه‌ک سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتیدا کۆبۆته‌وه، نه‌ک وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیری وڵات.