سـاڵح نیـکبهخت پارێزه‌ری محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌بطه‌حی جێـگری پـێشـووی سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی دادی ئێران ئاگاداریان نه‌کردۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دادگایی‌کردنی ئاغای ئه‌بطه‌حی و ئه‌و که‌سـانه‌ی دیکه ده‌سـتپـێـده‌کات که به ڕووداواکانی پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران تاوانبارکراون. ده‌شڵێت یه‌ک کاتژمێر به‌ر له ته‌واوبوونی داگاییکردنه‌که گه‌یشـتۆته ئه‌وێ، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خانه‌واده‌کانیانه‌وه ئاگادار کراوه‌ته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه.