کاندیدی ژماره یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی تورکمانی کوردستان یه‌شار ئاڵتبه‌رماغ له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی باس له به‌شداری تورکمان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق ده‌کات و به پـرۆسه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو داده‌نێت.
به‌رێز ئاڵتبه‌رماغ ده‌لێت له په‌رله‌مانی نوێ‌دا ئێمه بۆ هه‌موو خه‌ڵـکی کوردستان کار ده‌که‌ین و هه‌ر شـتێـکی تایبه‌ت به تورکمانیش هه‌بێت ئه‌وا هه‌وڵی جیدی بۆ ده‌ده‌ین و درێغی لێ ناکه‌ین.
جێی ئاماژه پـێـکردنه بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی تورکمانی کوردستان له نێو لیسته تورکمانه‌کاندا یه‌که‌م بووه و له نێو گشت لیسته به‌ژداربووه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا پـێنجه‌ممه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.