هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردسـتان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سبه‌ی 25 ی ته‌موز ده‌سـتپـێـده‌کات. 24 قاوهرهی سـیاسی و لیست به‌شـداری تیادا ده‌که‌ن. به باوه‌ڕی زۆربه‌ی شـاره‌زایان هه‌ڵـبژاردنه‌که پـرۆسه‌یه‌کی بێ پـێشینه ده‌بێت به به‌رچاوگرتنی هاتنه پـێشه‌وه‌ی حزبه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆن که دروشـمی گۆڕان و چاکسـازیـیان هه‌ڵـگرتووه له به‌رامبه‌ر دوو حزبه باڵاکه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و پارتی دیموکراتی کوردسـتان که هاوپه‌یمانه‌که‌یان به ناوی لیستی کوردسـتانی ئه‌م پـێشـبڕکێـیه ده‌که‌ن.
ئایا ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه پـرۆسه‌یه‌کی شه‌فاف و دیموکراسـیـیانه ده‌بێت یان به پـێچه‌وانه‌وه؟
جه‌ماوه‌ری کوردسـتان ده‌نگی زیاتر به کام لیسـت ده‌ده‌ن؟
له ژێر چاودێری ده‌ره‌کی و ناوخۆ ئه‌گه‌ری فرتوفێڵ له ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا هه‌یه؟
ڕه‌وشی کوردسـتان چی به‌سه‌ر دێت له دوای هه‌ڵـبژاردنه‌کان، به قبوڵ نه‌کردنی دۆڕاندن و ئه‌گه‌ری ڕوودانی توندوتیژی؟
ئه‌مانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان شـایان پاشـا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌کان بوون:
ستران عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆکی ده‌زگای خه‌ندان بۆ بڵاوکردنه‌وه.
عه‌دنان عوسـمان، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 52:10 خوله‌که.