پـرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی ڕابه‌ری لایه‌نگری دیموکراسی بورما خانم ئان سـان سووکی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا.
ئه‌مڕۆ دادگا ئه‌و بڕیاره‌ی دا دوای ئه‌وه‌ی که پارێزه‌رانی براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ داکۆکی کۆتایی‌یان له‌و دۆزه‌دا ئاماده‌کردبوو.
چاوهڕواندهکرێت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دادپـرسـانیش دوا مشـتومڕی خۆیان بخه‌نه ڕوو. پـێشـبینی ده‌کرێت مانگی داهاتوو دادگا بڕیاری کۆتایی بدات.
ئه‌مڕۆ باری ئاسایشی له نزیـک شـوێنی دادگاوه له زیندانی به‌دناوی خانم ئان ســان سووکی توند کرابوو. هه‌رچه‌نده پـرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که نائاشـکرابوو، به‌ڵام دیپـلۆماتانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا ڕێـگه‌ی ئاماده‌بوونی ئه‌و پـرۆسهیهیان پـێدرابوو.
شــایانی باسه خانمی 64 سـاڵ به پـێشـێلکردنی مه‌رجه‌کانی ده‌سـبه‌سه‌ری له ماڵه‌که‌ی خۆیدا تۆمه‌تبارکراوه پاش ئه‌وه‌ی له مانگی پـێـنجی ڕابردوودا به‌بێ بانگێشـتکردن ڕێـگه‌ی به پـیاوێـکی ئه‌مه‌ریکایی دابوو بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له ماڵه‌که‌ی خۆیدا بـمێـنێته‌وه، ئه‌وه‌ی به مه‌له خۆی گه‌یاندبۆوه ماڵی ئان سـان سووکی. ئه‌گه‌ر تاوانباربکرێت ئه‌وا خانمی ناوبراو 5 سـاڵ زیندان ده‌کرێت.