سه‌رۆکی پـێشـووی ئێران محه‌مه‌د خاته‌می ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌م ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی ناو وڵاته‌که‌دا بهێنرێت پـێویسته ڕیفراندۆمێـکی سه‌رانسه‌ری سـازبکرێت و تیایدا پـرسـیار بکرێت " ئایا به ڕه‌وشی ئێسـتای وڵات خۆش‌حاڵیت" . ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵـک گوتیان به‌ڵێ ئه‌وا ئێمه‌ش قبوڵمانه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عارف نادری ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوانی کاروباری ڕامیاری و ئه‌ندامی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانی شـاری قوروه کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:25 خوله‌كه.